له جوڵه‌مێرگ بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ته‌قێنرایه‌وه
سه‌ربازێك كوژراوه و سێ دیكه‌شی برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
له رێگه‌ی نێوان جوڵه‌مێرگ و وان بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای تورك ته‌قییه‌وه كه له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و سێ دیكه‌شی برینداربوونه.
به‌پێی میدیای توركیا، زرێپۆشێكی سه‌ربازی له جۆری كۆبرا ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كه بووه كه چوار سه‌رنشینی هه‌بووه، یه‌كێكیان كوژراوه و سێیانی دیكه‌شی بریندار بوونه.
هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه‌كه رێگه‌ی نێوان جوڵه‌مێرگ و وان داخرا و سوپای توركیا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه كرد.