دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕی داون تاونی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاشکرای دەکات، لەپێناو سەلامەتی و دوورکەوتنەوە لە ڕووداوی نەخوازراوی ئاگرکەوتنەوە، دوایین ئاگادارکردنەوە بە دوکاندارو کاسبکارانی بازاڕی داون تاون دراوە.
شەممە (29ـی حوزەیرانی 2024)، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لەلایەن نوسینگەی پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی پێش‌گرتن لە هەر ئەگەرێکی ڕووداوی نەخوازراودا، لیژنەیەکی هاوبەش کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی پۆلیسی هەولێر و بەرگریی شارستانیی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک و پۆلیسی شارەوانی، ئیدارەی بازاڕی داون تاون و کاسبکارانی بازاڕەکەیان بەسەرکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لێژنەکە لەنزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ ڕێکارەکان و سیستەمەکانی ئاگر کوژێنەی بازاڕەکە کردووە، هاوکات دوایین ئاگادارکردنەوەیان بە دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکە داوە بۆ پابەند بوون بە ڕێنماییەکان و پاراستنی سەرو ماڵیان لە ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوە، دەڵێت، به پێچەوانەوە خۆیان لەهەر ڕووداوێک بەرپرسیار دەبن لە کاتی جێبەجێ نەکردنی ڕێکارەکان .
ڕۆژی هه‌ینی 21ـی حوزه‌یرانی 2024، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ڕێژه و ژماره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه و خنكان له هه‌رێمی كوردستان پتر بووه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چوار ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا، 404 ڕووداو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ڕێژه و ژماره‌یه‌كی زۆره.
گوته‌بێژی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 348 ڕووداو، تایبه‌ت بووه به ئاگركه‌وتنه‌وه له پووش و پاوان و كێڵگه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و حه‌وت كه‌سیش له ئاودا خنكاون.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رزی پله‌ی گه‌رما و كه‌مته‌رخه‌می هاووڵاتییان و نه‌بوونی گرنگی بۆ ڕێنماییه‌كانی به‌رگریی شارستانیی سه‌باره‌ت به خۆپارێزی له ئاگركه‌وتنه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی زۆربه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانه.