سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە وەزیری نوێی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە رێباز حەملان کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە رێباز حەملان کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە رێباز محەمەد حەملان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق بۆ خواست، هاوکات پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان خستە بەر باس.