ڕێز لە نووسەر و شاعیر ئیسماعیل بەرزنجی گیرا

ڕێزگرتن لە نووسەر و شاعیر ئیسماعیل بەرزنجی
ڕێزگرتن لە نووسەر و شاعیر ئیسماعیل بەرزنجی

لەپای چەندین ساڵ خزمەتی بە چیرۆک و شیعر و ئەدەبی کوردی، ڕێز لە نووسەر و شاعیر و پەروەردەکار ئیسماعیل بەرزنجی گیرا.

ئێوارەی شەممە (29ـی حوزەیرانی 2024)، بە چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان و هاوڕێ و هەڤاڵانی، لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی چاڵاکیی وێژەیی هەولێر ڕێورەسمێکی ڕێزلێنانی بۆ نووسەر و شاعیر و پەروەردەکار "ئیسماعیل بەرزنجی" بە ناونیشانی "ئەمەک و شانازی" سازکرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزبایی، ڕۆڵی مێژوویی و کار و بەرهەمەکانی نووسەر و شاعیری لە نێوەندی رۆشنبیری و ئەدەبی کوردیدا بەرز نرخاند، گوتی،  ئیسماعیل بەرزنجی خاوەنی هزر و قەڵەمێکی بە بڕشت و جوان بووە و لە بواری نووسینی چیرۆک و یادەوەری و شیعر و تەنزدا بەرهەمی زۆری لە کتێب و گۆڤار و رۆژنامەکاندا بڵاو کردۆتەوە و هێشتاش بەردەوامە.

Fly Erbil Advertisment