ساسان عەونی: زیاتر له 10 ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ڵه‌بجه خه‌رج ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: پێشتر سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی بڕیاریدابوو له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ بكرێن، به خۆشحاڵییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر گوژمه‌ی پرۆژەکان دراوه و ئێستاش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان له قۆناغی ڕیزبه‌ندی پرۆژهكانداین و له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاروباره كارگێڕییه‌كانی ته‌واو ده‌بن و كاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندیی درا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زیاتر له 10 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا كاروباره كارگێڕییه‌كانی ته‌واو ده‌بن و ڕیزبه‌ندی بۆ پرۆژه‌كان داده‌نرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، لەبارەی تەرخانکردنی ئەو 10 ملیار دینارە، گوتی: ئه‌وه دوو گوژمه‌یه، بڕی 6 ملیار و 660 ملیۆن دیناری له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره و بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر دراوه. هه‌روه‌ها گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ش به بڕی زیاتر له 3 ملیار و 392 ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه و به قۆناغ ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه بۆ پرۆژه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ڕۆژی (22ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی پارێزگەی هەڵەبجەی كرد و بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگیی خزمه‌تگوزاری له شاره‌كه‌دا جێبه‌جێ بكرێن. دواتر بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه كۆبووه‌وه و له‌گه‌ڵیاندا جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی تاوتوێ كرد و ده‌موده‌ست پرۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ڵه‌بجه گوژمه‌ی بۆ ته‌رخان كرا و ئێستا له قۆناغی جێبهجێكردایه.
ساسان عه‌ونی، سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ش كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕاده‌ستی سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه كرا، گوتی: ڕۆژی پێنجشه‌ممه گوژمه‌یه‌كی تر به بڕی 557 ملیۆن دینار كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه ته‌رخانكراوه، ڕاسته‌وخۆ درایه سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه بۆ جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی شه‌قامێكی گرنگ و سه‌وزایی له شاری هه‌ڵه‌بجه كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پرۆژانه له‌لایه‌ن شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.