عێراق بەبەهای زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلار، دوو جۆر خۆخی لە تورکیا هاوردە کردووە

لە سەرەتای ساڵی 2024 تا ئێستا تورکیا بە بەهای زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلار دوو جۆر خۆخی  بۆ عێراق هەناردە کردووە.

خەیرەدین ئۆجاک، سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوە لە ئیجە، ڕایگەیاند، تورکیا لە پلەی سێیەمی جیهاندایە لە دوای چین و ئیتاڵیا، کە بەرهەمی ساڵانەی خۆخ یەک ملیۆن و 76 هەزار تۆنە، هەروەها ئیزمیر یەکێکە لەشوێنە گرنگەکانی بەرهەم هێنانی خۆخ.

ئۆجاک  ئاماژەی بەوەش دا، تورکیا لە 1ـی کانوونی دووەم تاوەکو 12ـی حوزەیرانی 2024، خۆخی بۆ 59 وڵات هەناردە کردووە، لە کاتێکدا ڕووسیا ئەمساڵ ئارەزووی خۆی بۆ هاردەکردنی خۆخی تورکیا نیشاندا کە بەبڕی 75 ملیۆن دۆلار خۆخی هاوردە کردووە.

بەگوتەی ئۆجاک ، زۆرترین ڕێژەی هەناردەکردنی خۆخ بۆ عێراق بووە، بەو پێیەی قەبارەی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە بۆ عێراق  27.4 ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 3.7 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش زیادبوونی ژمارەیەکی پێوانەیی بووە بە ڕێژەی 640%.

Fly Erbil Advertisment