لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە سێ هەزار ڕووداوی هاتوچۆ لە عێراق هەبووە

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی 2023، ڕووداوەکانی هاتوچۆی لە عێراق بەرزبووەتەوە، بە ڕێژەی 28.2%، کە بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس مردوون.

گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبدولزەهرە هینداوی، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ساڵی ڕابردوودا، ڕووداوەکانی هاتوچۆی تۆمارکراو گەیشتووەتە، 11 هەزار و 552 ڕووداو، تیایاندا سێ هەزار و 262، کەس گیانیان سپاردووە، هەروەها هەشت هەزار و 290 کەسیش بریندار بوونە. بە ڕێژەی 71.8%، بۆ سەرجەم پارێزگاکان جگە لە هەرێمی کوردستان، دەشڵێت، ڕووداوەکان لە ساڵی 2022، 11 هەزار و 523 ڕووداو بوونە، کە بە ڕێژەی  لە 0.3% زیادیان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم ڕووداوانە بوونەتە هۆی گیان سپاردنی، سێ هەزار و 19 کەس، هەروەها دوو هەزار و 472 کەسیش بوونەتە قوربانی، ڕاشیگەیاند، لە 81.9%، ئەوانەی مردوون لە ڕەگەزی نێرن، هەروەها 547 کەسیش لە ڕەگەزی مێ، مردوون، کە دەکاتە (18.1%)ی کۆی ژمارەی مردووان".

هینداوی ئاماژەی بەوەش کرد، "سەبارەت بە بریندارانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ساڵی 2023، 12 هەزار و 314 کەس بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی 2022 کەمبووتەوە بەڕێژەی 2.9%، چونکە بریندارانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بۆ ساڵی 2022، 12 هەزار و 677 کەس بووە".

گوتەبێژی پلاندانان دەشڵێت: "ڕووداوەکانی پێکدادان زۆرترین ڕێژەی تۆمارکردووە لە ماوەی ساڵی 2023دا، گەیشتووەتە شەش هەزار و 519 ڕووداو، هەروەها 926 ڕووداوی وەرگەڕان هەبووە".

لەسەر ئاستی مانگەکان، هینداوی گوتیشی، “لەمانگی ئەیلوولدا هەزار و 165 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، کە بەرزترین ڕێژەی ڕووداوەکانە بەڕێژەی سەدا 10.1، لەدوای ئەویش مانگی تشرینی یەکەم هەزار و39 ڕووداو هەبووە، دواتر لە مانگی تشرینی دووەم هەزار و34 ڕووداوی هاتوچۆ ڕووی داوە، کۆی گشتی ڕووداوەکان لە ماوەی ساڵی 2023دا 11 هەزار و 552 ڕووداو بووە".

Fly Erbil Advertisment