سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کۆبوونەوە و  دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڕووسیایان تاوتوێ کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی تەمموزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و سەرۆک بارزانی هۆکار و پاڵنەرەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق و بوونی نییەتی چارەکردنی کێشەکان بۆ شاندی میوان خستە ڕوو.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایگەیاند وڵاتەکەی حەز بە سەقامگیریی عێراق و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ دەکات.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر گۆڕان و پەرەسەندنە هەرێمایەتییەکان و ئەو هەڕەشانەی لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکرێن.