هه‌موو شتێك له باره‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئه‌مێریكای كراوه بزانه
ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كانی تێنس ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره‌ی تێنسی (ئه‌مێریكای كراوه) ده‌ست پێده‌كات كه دوا زنجیره‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كانی (گراند سلام)ـه.
پاڵەوانییه‌تیی ئەمەریكای كراوە USA Open- Flushing Meadows
پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مریكای كراوه هاوشان له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی (میلبۆرن، ئوسترالیای كراوه، رۆلاند گارۆس و وێمبڵدۆن) پێیان ده‌وترێت (گراند سلام).
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه بۆ ساڵی 1881 ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تا تایبه‌ت بوو به تێنسزانه لۆكاڵییه‌كانی ئه‌مێریكا و ته‌تیا پیاوه‌كان به‌شدارییان ده‌كرد، دوای 6 ساڵ به دیاریكراوی له 1887 رێگه به ئافره‌تانیش درا به‌شداریی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه بكه‌ن.
پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مێریكای كراوه له ساڵی 1915 بووه پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی جیهانی و یاریزانانی وڵاتانی دیكه‌ش به‌شدارییان تێدا ده‌كرد. له ساڵی 1968 له لایه‌ن فیدراسیۆنی تێنسی نێوده‌وڵه‌تی ATPـییه‌وه به فه‌رمی ناسێندرا و هاته ڕیزی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كان و ساڵانه‌ش پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه له شاری Flushing Meadows له ئه‌مێریكا به‌ڕێوه ده‌چێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه
ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه له ڕووی نرخی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤویۆن و بلیتی یاریگه‌وه به گرانترین نرخ داده‌نرێت، پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه له گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی تێنس به‌ڕێوه ده‌چێت كه پێی ده‌وترێت (Arthur Ashe) كه جێگه‌ی نزیكه‌ی 24 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه، جیاوازییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه له رووی زۆری خه‌ڵات و ده‌ستكه‌وته دارییهكانییهتی، بهوپێیهتی كۆی خه‌ڵاته‌كانی ده‌گاته 22 ملیۆن و 668 هه‌زار یۆرۆ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ریكۆرده به به‌راوردی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی دیكه، له كۆی خه‌ڵاته‌كانیش یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار یۆرۆ ده‌درێته خاوهننازناوی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
ژماره پێوانییه‌كان
ئه‌وانه‌ی كه زۆرترین جار ئه‌م پاڵهوانییهتییهیان بردۆته‌وه پێكهاتوون له (پیپ سامبراس و رۆجێ فێدرێری سویسرایی) و (جێمی كۆنۆرسی ئه‌مێریكایی) كه هه‌ریه‌كه‌یان 5 جار ئه‌م نازناوه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام فێدرێر كه به مایسترۆ ناسراوه تاكه تێنسزانه له جیهان كه 5 جار له‌سه‌ریه‌ك ئه‌م نازناوه‌ی بردۆته‌وه له ساڵی 2004 تا 2009 ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م نازناوه‌دا گرت بوو، پارساڵیش گه‌یشته یاریی كۆتایی، به‌ڵام به خوان مارتن دێل پۆترۆی ئارجێنیتنا دۆڕا.
له‌سه‌ر ئاستی خانمانیش، كرێس ئێڤێرتی تێنسزانی ئه‌مێریكا 6 جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له دوای ئه‌ویش سێرینا ویلیامزی هاونیشتیمانی دێت به 4 نازناو.
ئاستی ململانێیه‌كان
ـ ئاندی مارای، ئه‌ستێره‌ی سكۆتله‌ندایی و پۆلێنكراوی دووهكی جیهانی، به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی جیهانی شۆك كردووه و، جۆش و خرۆشێكی زۆری به ململانێیه‌كان به‌خشیوه، مارای دوای بردنه‌وه‌ی مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیكی ڕیۆ، به‌هۆی هیلاكییه‌وه نه‌یتوانی نازناوی پاڵه‌وانییه‌تیی ماسته‌رزی سینسیناتی بباته‌وه، به‌ڵام له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ هاتۆته پێشه‌وه، به‌وپێیه‌ی هێز و توانا و شكۆی جۆكۆڤیچ وه‌ك جاران نه‌ماوه.
ـ نۆڤاك جۆكۆڤیچ، به‌هۆی شكسته‌كه‌ی ئۆڵمپیكی ریۆ و به‌شدارینه‌كردنی له پاڵه‌وانییه‌تیی سینسناتی هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات كه ده‌ست به‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مێریكای كراوه دا بگرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بێته دی ره‌نگه بۆ ساڵی سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك له لوتكه‌ی باشترینه‌كانی تێنس جێگیر بێت.
ـ رافائێل نادال، تێنسزانی ئیسپانیا و پۆلێنكراوی پێنجه‌می جیهانی، له ئۆڵمپیكی ریۆ له ئاستی تاكدا له پێشكۆتایی به دێل پۆترۆی ئارجێنتینا دۆڕا، به‌ڵام له ئاستی جووت مێدالیای زێڕی له ئۆڵمپیك له مل كرد، بۆ ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه به باشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ـ رۆجێ فێدرێر، خۆری ئه‌م تێنسزانه سویسراییه به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات، دوایین جاریش ریزبه‌ندی سێیه‌می پۆلێنكراوی جیهانی بۆ (ستان ڤاڤرینكا)ـی هاونیشتیمانی چۆل كرد و هاته خانه‌ی چواره‌م و زه‌حمه‌ته چیتریش به‌م ته‌مه‌نه‌وه كه 35 ساڵ ژیانی تێپه‌ڕ كرد بتوانێت به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه هه‌ڵبكشێت.
ململانێی شۆخه‌كان گه‌رمه
له‌سه‌ر ئاستی خانمانی پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مێریكای كراوه ململانێیه‌كان گه‌رمه، ئانجیلیك كێربه‌ری تێنسزانی ئه‌ڵمانیا ده‌رفه‌تێكی باشی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی سێرینا وێلیامزی ئه‌مێریكا له لوتكه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه بێنێته خواره‌وه، هه‌ریه‌ك له گابرینی تێنسزانی ئیسپانیا، رادڤانیسكای پۆڵه‌ندا و سیمیۆنا ههلیپی رۆمانیا بۆ بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه له ئاماده باشیدان.
له‌سه‌ر ئاستی كچانه‌ش ململانێكه گه‌رم و تونده، ئه‌نجیلیك كێربه‌ری ئه‌ڵمانیای له‌به‌رده‌م چانسێكی زۆر گه‌وره‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ڕه‌ی پێشه‌نگی لهبنپێی سیرینا ده‌ربهێنێت و بۆ ئه‌م كاره‌ش ته‌نها گه‌یشتن به كۆتایی و دۆڕانی پێشوهختهوهی دێوزمهكهی پێویشته.
زانیاری زیاتر له باره‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەم پاڵەوانێتیانە ئەوەیە كە 10 تێنسزانی پۆلێنكراوی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه لە پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی دیكه له قۆناغی دووەمەوە بەشداری دەكەن، بەڵام لەم پاڵەوانێتیەدا هەر لە سەرەتاوە بەشدار دەبن.
له ڕووی خه‌ڵاته‌كانه‌وه ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه خه‌ڵاته‌كانی دوو هێنده‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی ماسته‌رزی ئاساییه، هه‌ر تێنسزانێكیش ببێته پاڵه‌وانی گراند سلام، 2 هه‌زار خاڵ وه‌رده‌گرێت.
له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌دا بۆ ئاستی پیاوان، بردنه‌وه پێویستی به 3 كۆمه‌ڵه‌یه، هه‌ندێك جار 5 كۆمه‌ڵ بردنه‌وه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام كێبڕكێ و یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه دوور و درێژن، زۆرجار ماوه‌ی یارییه‌كان زیاتر له 5 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان سه‌ركه‌وتن پێویستی به 2 كۆمه‌ڵه‌یه و هاوشێوه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی ماسته‌رزی ئاساییه.