رووماڵ

مستەفا دلێمی: سەرۆک بارزانی پارسەنگی سیاسییە لە عێراقدا

مستەفا دلێمی، سیاسەتمەدار
مستەفا دلێمی، سیاسەتمەدار

K24 – هەولێر:

سیاسەتمەدارێک ڕایدەگەیەنێت، سەرۆک بارزانی، هەمیشە کاتی گونجاو بۆ سەردانیی بەغدا هەڵدەبژێرێت. هاوکات سەرۆک بارزانی خوێندنەوەی بۆ داهاتوو و تایبەتمەندییکی زۆری لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە.

مستەفا دلێمی، سیاسەتمەدار، بە کوردستان24ـی گوت: سەرۆک بارزانی بەبێ مەبەست بۆ هیچ شوێنێک ناچێت. سەرۆک بارزانی خوێندنەوەی بۆ داهاتووی سیاسیی عێراق هەیە، هەروەها سەرۆک بارزانی دەیەوێت ئەزموونی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق بگوازێتەوە.

ئەو سیاسەتمەدارە پێی وایە، سەرۆک بارزانی هەمیشە کاتی گونجاو بۆ سەردانی بەغدا هەڵدەبژێرێت و، خوێندنەوەی بۆ داهاتوو هەیە و پارسەنگی سیاسییە. هاوکات هێمای بۆ ئەوە کرد، هەر هەڵبژاردنێک لە بەغدا بکرێت هەموو سەرکردەکان دێن، ڕاوێژ بە سەرۆک بارزانی دەکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی باوکی ڕۆحی پرۆسەی سیاسیی عێراقە. لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا هەموو لایەک پێشوازییەکی زۆر گەرمیان لە سەرۆک بارزانی کرد و ئەمەش سەرەتایەکە بۆ قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

مستەفا دلێمی، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، لە دوای 2003ـەوە یەکەمین دەستپێشخەر سەرۆک بارزانی بووە بۆ ئەوەی لاپەڕەی کۆن کۆتایی پێ بێت و لاپەڕەی نوێ لە پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا هەڵبداتەوە.