سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:
کەمێک بەر لە ئێستە سەرۆک بارزانی گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی عێراق و لەلایەن لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازیی لێ کرا.
شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق دەستی پێ کرد، ژمارەیەك لە سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوە دا، دوای کۆبوونەوەکە سەرۆک بارزانی پەیامێکی تایبەتیی بۆ کەسایەتییە سیاسییەکان و حکوومەتی عێراقیش دەبێت، هاوکات ئەمەش دوا کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی دەبێت لە بەغدا.
باسی لەوەش کرد، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا سەرۆک بارزانی چەندین پەیامی بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەبووە، گرنگترینیشیان ئەوەبوو کە "دەبێت قۆناغی داهاتوو قۆناغێکی سەقامگیر بێت بۆ عێراق".


