هەولێر بەشێوەیەكی دراماتیكی مانەوەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق مسۆگەر كرد
یانەی هەولیر دوای بردنەوەی لە یانەی كەربەلا بە فەرمی هەفتەیەك پێش كۆتایی هاتنی خولەكە مانەوەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق مسۆگەر كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 5 تەمووزی 2024، یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە گەڕی 37ـی خولی ئەستێرەكانی عێراق میوانداریی یانەی كەربەلای كرد.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكە، یانەی هەولێر لە رێگەی محەمەد قاسم گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد، بەڵام لە نیوەی دووەم زەردپۆشەكانی قەلاومنارە بەو تاكە گۆڵە رازینەبوون و فێستیڤاڵی گۆڵكردنیان تۆمار كرد و 3 گۆڵی دیكەیان لە رێگەی ئەحمەد مەكەنزی، محەمەد قاسم و شێركۆ كەریم تۆمار كرد.
ئەگەرچی یانەی كەربەلا گۆڵێكی كرد و جیاوازییەكەی كەم كردەوە، بەڵام نەیتوانی لە شكستەكەیان رزگاری بێت و هەنگاوێك لە دابەزین بۆ خولی نایابی عێراق نزیكن، لە بەرامبەردا یانەی هەولێر یارییەكەی بە 4 گۆڵ بەرامبەر تاكە گۆڵێك بردەوە و هەفتەیەك پێش كۆتایی هاتنی خولەكە سەركەوتنی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق مسۆگەر كرد.
یانەی هەولێر لەم وەرزە لە كۆی 37 یاری، 9 بردنەوە، 13 یەكسان، 15 دۆڕان و 42 گۆڵی هەیە و بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە خانەی چواردەیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراق جێگیر بوو.

