حکوومەتی سوید سووتاندنی قورئان ڕەت دەکاتەوە

چەند پێشنیازێک پێشکەش بە حکوومەتی سوید کراوە، بۆ گۆڕینی یاسای سیستەمی گشتیی لە سوید، تیایدا، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی سوید، ڕێگەی بە پۆلیسی سوید داوە مۆڵەتی سووتاندنی قورئان ڕەت بکاتەوە. ئێستە حکوومەتی سوید هەڵسەنگاندن بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە دەکات.

 بەگوێرەی ئەو ڕەشنووسە، دەتوانرێت ئەو پەیڕەوە یاساییەی ئێستە هەموار کراوەتەوە، بۆ ئەوەی پۆلیسی سوید بتوانێت بە  لەبەرچاوگرتنی ئاسایشیی سوید، کاتێک داوای خۆپیشاندان بۆ سووتاندنی قورئان دەکرێت، مۆڵەتەکە ڕەت بکاتەوە، بەبێ ئەوەی ئەمە پێچەوانەی یاسا سەرەتاییەکان بێت.

 پێشنیارە یاساییە نوێیەکان ئەمانەی خوارەوەیان لەخۆگرتووە؛

ڕێگە بە پۆلیسی سوید بدرێت بۆ ڕەتکردنەوەی مۆڵەتدان بە خۆپیشاندانەکانی وەک "خۆپیشاندانی سووتاندنی کۆپییەکی قورئان" ئەگەر مەترسی هەبێت و کاردانەوەکان ببنە هۆی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی سوید.

هەروەها ئەگەر "سوتاندنی کۆپییەکی قورئان" ببێتە هۆی هەڕەشە و  کردەوەی تیرۆریستی، یان هەڕەشە لە ئازادیی ڕۆژنامەگەری.

دەستەڵاتدان بە پۆلیسی سوید بۆ دانانی مەرج، بۆ کۆبوونەوە گشتییەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیی، وەک دیاریکردنی کات، شوێن یان چۆنیەتی کردنی کۆبوونەوەکە. ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی پۆلیس ڕەتی بکاتەوە کتێبی ئایینی بسوتێنرێت، لەگەڵ سووتاندنی وێنەی سەرۆکی وڵاتێک لای باڵیۆزخانەکەی.

حکوومەتی سوید، لێکۆڵینەوەی یاسایی لە لیژنەی بەرپرس لەم هەموارکردنانە وەرگرت و بۆچوونی خۆی لەبارەی دەستپێکردنی هەموارکردنەوە، سەرنجدانی لەسەر ڕادەگەیەنێت.