هیگواین هه‌ڕه‌شه ده‌كات
به‌ڵێنی گه‌وره به هانده‌رانی ده‌دات
هێرشبه‌ره نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس به ڕقه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كات و به‌ڵێنی گه‌وره‌ش به هانده‌رانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌ش ده‌دات.
هیگواین له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زیاتر له‌وه‌ی بۆ ناپۆلی كردووه بۆ یوڤی ده‌یكات، ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت ژماره‌ی گۆڵه‌كانم له وه‌رزی ئه‌مساڵ به هی وه‌رزی رابردووم یه‌كسان بكه‌مه‌وه.
هیگواین هێمای بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئێستا یانه‌ی خانمه پیره‌كه له بارودۆخێكی باشدایه و گه‌وره‌ترین ركابه‌ره بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان، ده‌شڵێت: له چامپیۆنز لیگ ده‌زانین چۆن رووبه‌ڕووی ركابه‌ره‌كانمان ده‌بینه‌وه.
گۆنزالۆ هیگواین، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی گه‌وره له یانه‌ی ناپۆلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه و پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینی و ریال مه‌دریدی ئیسپانیاش كردووه.