نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە پزیشکیان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتن و هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری نوێی ئێران، لە مەسعود پزیشکیان دەکات.
لە پەیامەکەدا نووسیویەتی؛ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به ناوی خۆم و خەڵکی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له مه‌سعود پزیشکیان دەکەم و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی هەر لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "له هه‌رێمی کوردستان و عێراق، چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش."
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) July 6, 2024
له هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و به‌رده‌وامیی…
بە گوێرەی ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێژەی بەشداریی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە %49.8 بووە و لە کۆی 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی سەندووقەکانی دەنگدانی دەرەوە و ناوخۆی ئێران، مەسعود پزیشکیان لە بەرەی چاکسازیخوازەکان بە 16 ملیۆن و 384 هەزارو 403 دەنگ بە نۆیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا. ڕکابەرەکەشی کە سەعید جەلیلی بوو لە بەرەی نەریتخوازەکان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماری 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگ بە دەستهێنا.