ڕێکخراوێکی ئەڵمانی دەرفەتێکی بۆ توێژەران و قوتابیانی دۆکتۆرا لە گشت بوارەکان ڕاگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، دەرفەتێکی ناوازە بۆ توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانى دۆکتۆرا لە گشت بوارەکان لەلایەن ڕێکخراوی DAADـی ئەڵمانی ڕاگەیەندرا.
یەکشممە، 7ـی تەمموز2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە ڕێکخراوی DAADـی ئەڵمانی سکۆلارشیپی، ساڵانەی خۆی بۆ توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنى دۆکتۆرا ڕادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە سکۆلەرشیپەکە پشتگیریی ماددی بۆ ماوەى مانەوە و تێچوی گشت خەرجییەکانى توێژینەوەکە لە ئەستۆ دەگرێت، لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەکی مانگانە لە نێوان هەزار و 500 یۆرۆ تا دوو هەزار و 500 یۆرۆ.
ڕاشیگەیاند، دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داخوازیی 30ـی ئابی 2024، بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکانە بکەن.
بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی دارایی توێژەران کلیک لێرە بکە
بۆ خوێندنی دۆکتۆرا کلیک لێرە بکە
بۆ توێژەران کلیک لێرە بکە