ساڵانە لە جیهاندا سەگ پەلاماری دەیان ملیۆن کەس دەدەن

سەگە بێلانەکان لە شەقامەکان
سەگە بێلانەکان لە شەقامەکان

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە، سەگ پەلاماری دەیان ملیۆن کەس لە جیهاندا دەدەن. تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساڵانە، سەگ پەلاماری 4.5 ملیۆن کەس دەدەن .

ڕاشیگەیاند، هەرچەندە داتاکانی وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند بە ڕوونی نازانرێت، بەڵام بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی  %76 بۆ 94ـی هەموو حاڵەتەکانی گەستن هی سەگن . لە کاتێکدا ساڵانە بە مەزەندە 59 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشی هارییەوە دەمرن، ئەوەش لە ئەنجامی هێرشی سەگی هارەوە. هەروەها منداڵان لاوازترین گروپن لە بەرامبەر هێرشی سەگ دا.

ئەکادیمیستەکانی زانکۆی هارڤارد، لە قوتابخانەی پزیشکی و قوتابخانەی تەندروستیی گشتیی ئەمەریکا، لە توێژینەوەیەکی زانستیدا کە لە ساڵی 2023 کردیان، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکارە ژینگەییەکانی هێرشی سەگەلەوە کردووە. بە ئامانجی دیاریکردنی کاریگەرییەکانی هۆکارە ژینگەییەکانی وەک پلەی گەرمی، پیسبوونی هەوا و بەرکەوتنی گەردیلە، باران و تیشکی سەرو بەنەوشەیی لەسەر ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەکانی پەلاماری سەگەل.

زاناکان توێژینەوەیان لە شاری دالاس، هیوستن، بالتیمۆر، باتۆن ڕوژ، شیکاگۆ، لویسڤیل، نیویۆرک سیتی و لۆس ئەنجلۆس لە نێوان ساڵانی 2009 و 2018، پشکنینیان بۆ تۆمارەکانی پەلاماری سەگەل کرد کە دەسەڵاتدارانی کۆنترۆڵکردنی ئاژەڵان لەو شارانە تۆماریان کردبوون.

چڕیی گەردیلە وردەکانی ڕۆژانە و بەرکەوتنی ئۆزۆن بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لە سیستەمی کوالیتی هەوای دەزگای پاراستنی ژینگە (EPA) لەم شارانە، داتاکانی پلەی گەرمی و بارانی ڕۆژانە لە تۆڕی کەشوهەوای ئیدارەی نیشتمانیی ئۆقیانووس و بەرگەهەوای ئەمەریکا، و پێشبینی کەشوهەوای خزمەتگوزاری نیشتمانی کەشوهەوای ئەمەریکا سەنتەری ڕۆژانە داتای ڕووناکی سەروو بنەوشەیی وەرگیرا و پشکنینیان بۆ کراوە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا، کە داتای ئەو ڕۆژانەی گەستنی سەگ ڕووی نەداوە و ئەو ڕۆژانەی هێرش ڕوویداوە بەراورد کراوە، هەروەها شیکارییەکی گشتی بەدرێژایی ساڵان کراوە بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئایا ڕەوتێکی درێژخایەن هەیە یان نا.

لە ئەنجامی ئەو 69 هەزار و 525 حاڵەتی پەلامار و گەستنی سەگ کە لە ڕێگەی ئەم نیشاندەرانەوە پشکنینیان بۆ کردووە، زاناکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە حاڵەتەکانی پەلامار و  گەستنی سەگ لەگەڵ زیادبوونی بەرکەوتنی ئۆزۆن و پلەی گەرمی و تیشکی سەروو بەنەوشەیی زیادی کردووە و لە ڕۆژانی باراناویدا کەمی کردووە. توێژینەوەکە، دەریخستووە کە ڕۆژانە پەلاماری سەگەل کاریگەری زۆرێک لە گۆڕاوە ژینگەییەکانیان لەسەرە، لەوانە ئۆزۆن، پلەی گەرمی، باران و ئاستی سەروو بنەوشەیی، بەڵام بەهۆی گەردیلەی وردەوە نا.

زانایان گریمانەیان کردووە کە ئۆزۆن کە کاریگەریی لەسەر ئەرکە جیاوازەکانی مێشک هەیە، ڕەنگە ببێتە هۆی ڕەفتاری شەڕاوی لەڕێگەی کاریگەری لەسەر ناوچەی ستریاتم، کە زۆر لایەنی مەعریفە هەماهەنگ دەکات، لەوانە هەردوو پلاندانانی جوڵەیی و کردار، بڕیاردان، پاڵنەر و تێگەیشتن.

بابەتێکی دیکە کە لە ساڵی 2023 لەلایەن ئەکادیمیستەکانی زانکۆی ئەرزروم ئەتاتورک، فاکەڵتی پزیشکی و زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی فاکەڵتی پزیشکی ئەرزروم بڵاو کرایەوە، ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەی لەخۆ گرتبوو کە لەسەر کام وەرز حاڵەتەکانی پێوەدانی سەگ زیاد دەکات.

توێژینەوەکە بەناونیشانی "تایبەتمەندی پەتا، وەرزی، ڕەوتەکانی برینداربوونی هێرشی سەگ و پەیوەندییان لەگەڵ داتای کەشناسی" لەسەر ئەو داواکاریانە کراوە، کە پێشکەش بە خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان کراوە لە سەنتەری شاری ئەرزرۆم، لەگەڵ سکاڵای پەلاماری سەگ لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2019 بەم پێیە، لە ماوەی ساڵانی پرسیارکراودا هەزارو 335 حاڵەتی پەلاماری سەگ هەبووە لە ژووری فریاکەوتن. دەرکەوت کە تێکڕای تەمەنی نەخۆشەکان 26 ساڵ بووە و حاڵەتەکانی گازگرتن زۆرجار لە گروپی تەمەنی 20-44 ساڵان ڕوویان داوە، ئەمەش لەکاتێکدا لە 82.6%ـی حاڵەتەکان برینداربوون بوون کە پێویستیان چارەی پزیشکی هەبووە.

لە هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکانیان لەسەر ئەو بابەتە، سکوڵی پزیشکی زانکۆی هارڤارد، بەشی پزیشکی فیزیایی و چاکسازی ئەندامی فاکەڵتی د. کلاس لینمان، گوتی سەگەکان کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بە هۆکارە جیاوازەکانی ژینگە.

دەشڵێت "ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەر مێشوولە کراون ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە دۆپامین، سیستەمی پاداشت، ڕاستەوخۆ کاریگەری بەرکەوتنی ئۆزۆن لەسەرە. جگە لەوەش فشاری دەروونی دەتوانێت ببێتە هۆی گەڕان بەدوای پاداشتی کورتخایەن. لەڕاستیدا شەڕانگێزی دەتوانێت بە چەندین شێوە ڕووبدات، واتە ئامانجەکە ئەوەیە". بەڵام لەم پرۆسانەی خوارەوەدا، کاریگەرییە نەرێنییەکان دەتوانن ڕوو بدەن "لەم خاڵەدا، دەتوانم بڵێم کە کەشوهەوای گەرم هەم ئێمە و هەم سەگەکان ناچار دەکات بە شێوەیەکی ئیمپاسیڤانەتر مامەڵە بکەین."

لینمان ئاماژەی بەوەدا کە کار لەسەر کارکردنی کارایی مێشک دەکەن، گوتی "بێگومان هەموو ئەمانە لە ڕاستیدا دیاریکەری سەرەکی نین. شەڕانگێزی لە ڕاستیدا بژاردەیە و خاوەنی سەگەکە لەم خاڵەدا بەرپرسیارێتی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارە ژینگەییەکان". باسکراوە ڕەنگە ڕێگە خۆش بکات بۆ سەگەکان."

لینمان، ئاماژەی بە کاریگەری گۆڕانی بارودۆخی کەشوهەوا لەسەر ڕەفتاری شەڕانگێزی سەگەکان کرد و گوتی، لێکۆڵینەوەکانمان دەری دەخەن کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەتایبەت لە هاویندا دەتوانێت ڕەفتاری شەڕانگێزی سەگەکان توندتر بکاتەوە.

د. کلاس لینمان، ئاماژەی بەوەش دا کە دەبێت متمانە بە غەریزەکانت بکەی و خۆت لە سەگێک بپارێزی کە شەڕانگێز دەردەکەوێت. هەروەها منداڵەکانتان فێر بکەن چۆن لە ڕەفتاری سەگ تێ بگەن."

Fly Erbil Advertisment