سروە ڕەسوڵ: هەوڵدەدەین پەنابەرانی کورد دیپۆرت نەکرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هەمانگیی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای دەکات، ئێستا ئاسانیتر دەنگیان دەگاتە نێوەندە جیهانییەکان لەبارەی پرسی کۆچ، دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن کوردستانیان لە وڵاتانی ئەورووپا دیپۆرت نەکرێنەوە.

سێشەممە 9ـی تەممووزی 2024، سروە ڕەسوڵ بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هەمانگیی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، لەبارەی کەیسی گەڕاوەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ کوردستان24 گوتی:  هاوکاریی ئەوان دەکەین کە بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە، یاخود دیپۆرت دەکرێنەوە.

سروە ڕەسوڵ دەڵێت: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گۆڕانکاریی ڕیشەییان لە ئاستی دامەزراوەیی کۆچ کردووە، بۆ یەکەمجار لە کابینەی نۆیەمدا سیستەمی گەڕانەوەی نیشتمانی کە لە 124 وڵاتی پێشکەوتوو بەکاردێت، ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەکاردێت، سیستەمەکە وەک چەترێک کار دەکات کە هەموو لایەنە حکوومییەکان و کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی کۆ دەکاتەوە، خزمەتگوزاریی پێشکەش بە گەڕاوەکان دەکەن، لەوانەی بە دیپۆرت کردنەوە، یاخود گەڕانەوەی بە خواست دەگەڕێنەوە کوردستان.

سروە ڕەسوڵ دەڵێت: سەنتەرێکی ڕاوێژکاری کۆچمان کردەوە، هەرێمی کوردستان نۆیەم وڵاتە ئەو سەنتەرەی تێدا دەکرێتەوە، سەنتەرەکە لەسەر ڕێگاکانی هۆشیارکردنەوە کار دەکات و گەنجان لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی ئاگادار دەکاتەوە لەگەڵ شێوازەکانی دەرفەتی دۆزینەوەی کار.

دەشڵێت: هەر کەسێک دەگەڕێتەوە پشتیوانی دەکەین، بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین خەڵک هۆشیار بکەینەوە کە خۆیان و خێزانەکانیان دووچاریی مەترسیی نەکەنەوە، لەگەڵ زانکۆکان کار بۆ هۆشیار کردنەوەی گەنجان لەبارەی کۆچ دەکەین، گوتی: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی لەبارەی کۆچ پێشخستووە و دەتوانین پەیامەکانمان بە ئاسانی بگەینینە وڵاتان، ئاماژەی بەوە کرد کە پێدانی مافی پەنابەریی لە وڵاتانی ئەورووپا  ئەستەم بووە، ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەن هاووڵاتیانی کوردستان دیپۆرت نەکرێنەوە کە هێشتا قەیرانی دارایی هەیە لەگەڵ کێشەی شنگال و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لەگەڵ هەموو ئەو کێشانەش، بەهۆی کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی ڕابردوو حەوت هەزار خێزان بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە کوردستان.

Fly Erbil Advertisment