ڤینگه‌ر ده‌رگای ڕۆیشتنی له‌به‌رده‌م ویلشێر ده‌كاته‌وه
ده‌بێت له ماوه‌ی ئه‌م 2 رۆژه‌دا یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا، ئارسن ڤینگه‌ر ده‌رگای یانه‌كه‌ی به ڕووی جاك ویلشێری هێرشبه‌ری ده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی bbc sportـی ئینگلیزی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئارسێناڵ بڕیاری ده‌ركردنی ویلشێری ته‌مه‌ن 24 ساڵان داوه و ده‌بێت له ماوه‌ی 48 كاتژمێر یانه‌یه‌كی دیكه به‌شێوه‌ی خواستن بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت.
ویلشێر له 2008 له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئارسێناڵ ده‌ركه‌وت، به‌شداریی 80 یاریی پرێمه‌ر لیگی كردووه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌رده‌وام به‌هۆی پێكانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كان بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند به‌شداریی 3 یاریی له یۆرۆی فره‌نسا كرد، به‌ڵام له پێكهاته‌كه‌ی ئێستای سام ئه‌لاردیاسی راهێنه‌ری ئینگلاند ناوی ویلشێر نابیندرێت.