تورکیا: سێ چەکداری پەکەکەمان لە چیای گارە پێکاوە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کردووە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ چەکداری پەکەکەیان لە چیای گارە پێکاوە.

چوارشەممە 10ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "ئۆپەراسیۆنەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر درێژەیان هەیە بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا،  لەو چوارچێوەیەدا سێ چەکداری پەکەکەیان لە ناوچەی گارە لە باکووری عێراق پێکاوە.

ئەو وەزارەتە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن.