شڤاینشتایگه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی
به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات
یواكیم لۆف، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك، سه‌ره‌ڕای وازهێنانه‌كه‌ی، به‌ڵام بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فنله‌ندا بانگهێشتی باستیان شڤاینشتایگه‌ری كردووه و دوای یارییه‌كه‌ش به فه‌رمی ماڵئاوایی له درێسی مانشافته‌كان ده‌كات، بریاره یارییه‌كه‌ش سبه‌ی له كاتژمێر 21:45 خولهك به‌ڕێوه بچێت.
شڤاینشتایگه‌ری ته‌مه‌ن 33 ساڵ، به‌شداریی 120 یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ مانشافته‌كان كردووه، نازناوی جامی جیهانی، جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای به‌ده‌ستهێناوه.