یاریزانێكی چێڵسی په‌یوه‌ندی به كریستاڵ پاڵاس ده‌كات
یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی گواسته‌وه‌ی لۆیك ریمی له یانه‌ی چێڵسییه‌وه راگه‌یاند.
به گوێره‌ی پێگه‌ی یانه‌كه، كریستال پاڵاس له‌سه‌ر داوای (ئالان پاردیۆ)ـی راهێنه‌ری یانه‌كه ئه‌م هێرشبه‌ره فرهنساییهی له یانه‌ی بلوز به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز كڕیوه، به‌وپێیه‌ی پێشتر ئه‌و یاریزانه له‌ژێر سهرپهرشستی ئالان پاردێو له یانه‌ی نیوكاسڵ یاریی كردووه، له كۆی 27 یاریی 14 گۆڵی تۆمار كردووه.
ریمی له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی له یانه‌ی كریستال پاڵاس بهیهكگهیشتوونهتهوه، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌م باشترین ئاست بۆ یانه نوێیه‌كه‌م پێشكه‌ش بكه‌م.
لۆیك ریمی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له هاوینی 2014 له یانه‌ی كوینز پارك رێنجه‌رزی ئینگلیزی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسی كرد، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی نیس و مارسیلیای فره‌نسا و نیوكاسڵی ئینگلیزیش كردووه.
