فرۆشی درێسەكانی ئێمباپێ ریال مەدریدی شۆك كردووە

فرۆشی درێسەكانی كلیان ئێمباپێ لە یەكەمین رۆژ ژمارەیەكی پێوانەیی شكاندووە و بەرپرسانی ریال مەدرید تووشی شۆك بوونە، فرۆشی درێسەكانی بەشێوەیەك خواستی لەسەر تەنانەت دەبێت مانگێك پێشتر ناوی خۆت تۆمار بكەیت بۆ ئەوەی درێسێكی ئەو ئەستێرە نوێیەی ریال مەدرید بكڕیت.
ده‌رگای فرۆشگه‌ی ریال مه‌درید كراوه‌تەوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئەمجارە جیاوازه و درێسی وه‌رزی نوێی یانه‌كه له فرۆشگه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌ست،
هانده‌ران به جۆش و خرۆشەوە ده‌چنه نێو فرۆشگه‌كه و دوای چاوه‌ڕوانی چه‌ندین ساڵه درێسی كیلیان ئێمباپێ به ژماره 9ـی یانه‌كه دەكڕن.
له یه‌كه‌مین رۆژی نمایشكردنی له پێگه‌ی فه‌رمی ریال مه‌درید نزیكه‌ی 100 هه‌زار داواكاری بۆ كڕینی درێسه‌كه پێشكه‌ش كرا كه به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی به‌هۆی زۆری فشاره‌كان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی درێسه‌كان له ماوه‌ی 3 بۆ چوار هه‌فته ده‌گه‌نه ده‌ستی داواكاره‌كان كه نرخی هه‌ر درێسێكی ئێمباپێ به‌پێی ئاست و ته‌مه‌ن و جۆری درێسه‌كه له 80 یۆرۆ كه بۆ منداڵانه ده‌ستپێكات تا ده‌گاته 180 یۆرۆ كه درێسی قۆڵ درێژی ئۆرجیناڵی یانه‌كه‌یه و هه‌مان ئه‌و درێسه‌یه كه ئێمباپێ له كاتی یارییه‌كان ده‌یپۆشێت.
جگه له درێسی كیلیان ئێمباپێ خواستێكی زۆر له‌سه‌ر درێسی ژماره 8ـی فیدی ڤالڤێردی و درێسی ژماره 15ـی ئاردا گوله‌ر هه‌یه كه ئه‌م درێسانەشله نێوان سێ بۆ چوار رۆژی پێدەچێت تا ده‌گاته ده‌ستی داواكاره‌كان.
بڕیاره رۆژی 16ـی ئه‌م مانگه كاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ به كاتی هه‌ولێر كیلیان ئێمباپێ به درێسی ریال مه‌درید له سانتیاگۆ بێرنابیۆ به هانده‌ران بناسێندرێت كه پێش ئه‌وه به‌شداریی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه چوونه ژووره‌وه بۆ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له رۆژی پێشكه‌شكردنی كیلیان ئێمباپێ به خۆڕاییه و له رۆژی یه‌كه‌م 150 هه‌زار هانده‌ر داوایان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه بڕیاریداوه له رۆژی 12ـی مانگ بلیتی یارییه‌كه به خۆڕایی بۆ ئه‌ندامانی به‌شداربووی ریال مه‌درید به‌رده‌ست بخات و له رۆژی سێزده‌ی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌و هانده‌رانی كارتی مه‌دریدێستایان هه‌یه ده‌توانن بلیته‌كانیان ده‌ستبكه‌وێت ئه‌گه‌ریش هه‌ر بلیتێك مایه‌وه ئه‌وا رۆژی چوارده‌ی ئه‌م مانگه ده‌درێت به هانده‌ره ئاساییه‌كان.


