باڵیۆزی سعودیە لە به‌غدا: بەرپرسانی عێراقی داردەستی ئێرانن

K24 - هه‌ولێر:

سامر سەبھان باڵیۆزی سعودیە لە به‌غدا، كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی عێراق تۆمەتبار كرد و رایگەیاند، بەرپرسانی عێراقی داردەستی ئێرانن و خاوەن ھیچ بڕیارێكی تایبەت بە خۆیان نین.

سەبھان دەشڵێت، ئێران لە ھەموو دامودەزگاكانی عێراقدا بڕیاردەرە و تەنانەت سیستەمە ئەمنییەتی و سەربازییەكان و سوپا و حكوومەت و سەركردەكانی عێراقیش شوێنكەوته‌ی سیاسەتەكانی ئێرانن.

لە چەند رۆژی رابردوودا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەھۆی دەستێوەردانەكانی لە كاروباری ناوخۆیی وڵات، داوای لە سعودیە كرد، سامر سەبھان باڵیۆزی سعودیە لە به‌غدا بگۆڕێت.