جەستن تۆماس: پێشمەرگە هاوپەیمانێکی بەهێزە بۆ ئەمەریکا
K24 – هەولێر:
لێكۆڵەرێک، دەڵێت: کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە. هاوکات ئاماژەی بەوە دا، پێشمەرگە هاوپەیمانێکی بەهێزە بۆ ئەمەریکا.
جەستن تۆماس، لیکۆڵەر، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24ـدا، گوتی: هەبوونی ئەمەریکا لە عێراق بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە و هەروەها بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکاش زۆر گرنگە، کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق شتێکی باش نابێت، چونکە دەرگا کراوە دەبێت بۆ دووبارە پەیدابوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە تایبەتی داعش.
لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکانی ئەمەریکا و عێراق، ئەو لێکۆڵەرە دەڵێت: عێراقییەکان ویستوویانە لە ناتۆیەکی بەهێز وەبەرهێنان بکەن، ئەمەریکا پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە عێراق دەکات، جەختی لەوەش کردەوە، پێشمەرگە هاوپەیمانێکی بەهێزە بۆ ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.
هاوکات گوتیشی: "کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە، ناکرێت ناوچەکە جێبهێڵین بە شێوەیەکی چالاک لەگەڵ هاوبەشانمان مامەڵە دەکەین".
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئەمەریکا دەیەوێت پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ عێراقدا هەبێت.
جەستن تۆماس، باسی لەوە کرد، خەڵکێکی زۆر لە ئەمەریکا لەو بڕوایەدان کە پێویستە ئەمەریکا چارەی سەربەخۆیی کورد بکات بۆ ئەوەی کوردیش دەوڵەتی خۆی هەبێت