پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو لە ئەمەریکایە

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی دوو پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، ماوەی چەند ڕۆژێکە بە نهێنی و سەردانێکی ڕانەگەیەندراو چووەتە واشنتن.
مێدیا عێراقییەکان لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای حکوومەتی فیدراڵی بڵاویان کردووەتەوە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە سەردانێکی نهێنی و ڕانەگەیەندراو لە واشنتنە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، عەلاق سێشەممەی ڕابردوو، 09-07-2024، گەیشتووەتە واشنتن و بڕیارە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی بانکی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کۆ ببێتەوە.
ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی عەلاق، تاوتوێکردنی بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمەریکایە لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن، لەبارەی ڕاگرتنی مامەڵەی بەغدا بە دراوی "یوان"ـی چینی.
مێدیا عێراقییەکان دەڵێن، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن، هەڵگرتنی سزای سەر ژمارەیەک بانکی عێراقی دەبێت کە مامەڵەکردن بە دۆلاریان لێ قەدەغە کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بانكی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر عێراقی فه‌رزكردووه مامه‌ڵه‌كردنی به دراوی یوانی چینی ڕابگرێت، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری و گۆڕان له هه‌ندێك گواستنه‌وه‌دا هه‌یه و كێشه ڕوو ده‌دات.
موعین کازمی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق لەوبارەوە ده‌ڵێت، زۆرێک لە کارەکانی بانکی ناوەندی بە خواستی ئەمه‌ریکا بەڕێوە دەچێت، ڕەنگە ئەمەش په‌یوه‌ندی به‌هۆی کارگێڕی، دارایی و ڕێگریی له پاره‌داركردنی تیرۆره‌وه هه‌بێت. به‌جۆرێكی دیكه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هۆی سیاسییه و ئامانجی فشاره له سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، چونكه بانكی ناوه‌ندیی و بازرگانان، بژارده‌ی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدایه تاکوو ته‌نها مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه نه‌كه‌ن.