عێراق..لە دووشەممەوە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت

بانکی ڕافیدەین بڵاوی کردەوە، دراوی دۆلار لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە بە گەشتیاران دەفرۆشن.
بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا، ئەمڕۆ شەممە 13ـی تەممووزی 2024 بڵاوی کردووەتەوە، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی بانکی ناوەندی عێراق ، بانکی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 15ـی تەممووزی 2024، دەست بە فرۆشتنی دراوی دۆلار بە گەشتیاران دەکەن.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لقەکانی پەیوەست بە فرۆشتنی دۆلار لە بەغدا لە لقی کەرخ(السنك - المنصور - الرافعي - الخضراء - المعرفة - براثا - الأمانة العامة لمجلس الوزراء - حي العامل - المحيط - الحي العربي) دەبن.
لقی ڕەسافەش( الفردوس - الرئيسي - الباب الشرقي - شارع فلسطين - المشتل - دور الضباط - الوزيرية - القدس - جامعة بغداد) دەبن.
ڕۆژی شه‌ممه13ـی ته‌ممووزی 2024، عه‌لی جه‌بار، شاره‌زای به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان به كوردستان24ـی گوت، ئه‌و پارانه‌ی له عێراق سپی ده‌كرێنه‌وه ڕێژه‌ی 75%ـی پاره سپیكراوه‌كانی ناوچه‌كه پێك ده‌هێنن.
عه‌لی جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان له عێراق چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دراوی بیانییه به‌تایبه‌ته دۆلاره بۆ وڵاتان. واته ئه‌م پاره‌یه له گه‌نجینه و سامانی عێراقییه‌وه به گه‌نده‌ڵی ده‌چێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خانووبه‌ره، كڕینی خانووبه‌ره بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه پاره‌كان سپی بكرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌م بواره‌دا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كراوه.
عه‌لی جه‌بار باسی له‌وه‌ش كرد، ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت هۆكاری سه‌ره‌كییه له دروستبوونی ژینگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له عێراق