شەش پێشمەرگە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون

ئۆتۆمبێلی ئەو پێشمەرگانەی خۆی بە خانوویەکەدا کێشاوە (وێنە: کارزان مەحموود)
ئۆتۆمبێلی ئەو پێشمەرگانەی خۆی بە خانوویەکەدا کێشاوە (وێنە: کارزان مەحموود)

شەش پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان، لە کاتی چوونیان بۆ دەوام، تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوون و بریندار بوون.

بەیانیی یەکشەممە، 14-07-2024، شەش پێشمەرگەی دانیشتووی شاری هەولێر، لە کاتی چوونیان بۆ دەوام، لە سنووری ناحیەی "خان ڕۆستەماغا"ی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان؛ تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا بریندار بوون.

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، هەر شەش پێشمەرگەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کراون و تەندروستییان باشە.

پەیامنێری کوردستان24 ئەوەشی خستە ڕوو، ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەکان لە جۆری "پیکئاپ نیسان" بوو و خۆی بە خانوویەکدا کێشاوە.

Fly Erbil Advertisment