فەرەنسیەک و سویسرییەک دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان لە زنجیرە چیای ئەڵپ، مردن

زنجیرە چیاکانی ئاڵپ
زنجیرە چیاکانی ئاڵپ

سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، تەرمی فەرەنسییەک و سویسرییەک لە زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە فەرەنسا دۆزرانەوە، دوای ئەوەی فڕۆکەکەیان کەوتووەتە خوارەوە.

ئەو دوو کەسە بە فڕۆکەیەک، کە لە فڕۆکەخانەی ئاسپێر سور بۆیچەوە هەڵفڕین، لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە بزر بوونە و تا دوا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، لە ڤال دی ساکران لە ناوچەی فارس، لە بەرزی 2806 مەتر، دۆزرانەوە.

داواکاری گشتیی لە غاب بڵاوی کردەوە، فڕۆکەوانەکە ڕەگەزنامەی فەرەنسییە و تەمەنی 45 ساڵە و سەرنشینەکەی دیکە سویسرییە و تەمەنی 58 ساڵە.

هێشتا وردەکارییەکانی ڕووداوەکە نادیارن،  لێکۆڵینەوەکەش خراوەتە ئەستۆی یەکەی پاسەوانی نیشتمانیی لە چیای ئەلپ و ئەندامانی پاسەوانی بەرپرس لە گواستنەوەی هەوایی، بە گوێرەی هەمان سەرچاوە.