بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یادی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا دەکرێتەوە

K24 – هەولێر:
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، کونسوڵگەریی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، یادی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا دەکاتەوە.
رێورەسمەکە بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە تێیدا لە وتارەکاندا جەخت لە دۆستایەتی مێژوویی و پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرایەوە.
لە 14ـی تەمموزی هەموو ساڵێک ئەو یادە لە فەرەنسا و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە لە جیهان دەکرێتەوە بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا و هاوشێوەی وڵاتانی دیکەش، فەرەنسا لە هەولێر ئەو یادە بەرز ڕادەگرێت.
لەلایەن خۆیەوە، یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و بەخێرهانتی سەرۆک بارزانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە بەردەوامی هاوبەشی و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بە هەماهەنگی فەرەنسا و هێزی پێشمەرگە کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و سڵاو و ڕێزی بۆ پێشمەرگە و سەربازانی فەرەنسی نارد کە پێکەوە خەباتیان کرد.
یان برێم گوتیشی: ماوەی هەشت مانگە وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و هەستم بە دۆستایەتی بەهێزی نێوان گەڵی فەرەنسا و کورد کردوو لە هەموو بوارەکانی سیاسیی، ئەمنی، کولتووریی، پەروەردەیی، ئابووریی و زانستی.
لەبارەی چالاکییەکانی ئەمساڵ، یان برێم ئاماژەی بەوەکرد: لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو کۆڕبەندی ئابووری هەرێمی کوردستان و فەرەنسا ساز دەدرێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان کۆمپانیاکانی هەردوو وڵات. هەروەها پەیمانگەی فەرەنسی لە هەولێر پرۆگرامەکانی نوێ دەکاتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان چالاکی ئەنجام دەدات و ئاشکراشی کرد، ئەمساڵ یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی دانیال میتران لە هەولێر دەکرێتەوە.
بۆ بینینی ڕێوڕەسمەکە لە سۆشیال میدیای کوردستان24 ئێرە کلیک بکە.