سەرۆک بارزانی لە هەولێر بەشداری لە یادی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە ھەولێر دەکات و پیرۆزبایی ئەو یادە لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (14ـی تەمموزی 2024) سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.
ئەو مەراسیمە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ساز درابوو و ژمارەیەکی بەرچاوی لە میوان ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانیی فەڕەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

