کەلار؛ ئۆتۆمبیلی بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان تەقێنرایەوە

ئوتۆمبێلی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئوتۆمبێلی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەممووزی 2024،  ئۆتۆمبیلی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بەردەم ماڵەکەیدا لە شارۆچکەی کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان تەقێنرایەوە و لە ئەنجامدا پاسەوانێکی بە سووکی بریندار بووە.

پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، کاتێک کە بەرپرسی لقی 22ی پارتی بە نیاز بووە بچێتە سەر کارەکەی، ئۆتۆمبیلەکەی تەقێنراوەتەوە.

هەروەها بەهۆی دەنگی تەقینەوەکەوە زیان بە شووشە و دەرگای خانووەکەشی کەوتووە، دوای کوژاندنەوەی سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بەرپرسی لقی 22ی پارتی، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی گەرمیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بە گوتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان کە دراوسێی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، دەنگی تەقینەوەکە بەهێز بووە و زیان بەر ماڵەکەی ئەو و چەند خانووێکی دەوروبەری کەوتووە و پارچەی ئۆتۆمبێلەکەی بەرپرسی لق کەوتووەتە نێو ماڵەکەی ئەو.

ماڵی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار
ماڵی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار