ئاژانسێکی ئەمەریکا پیشانگەیەکی کلتووری سریانی بەشێوەی دیجیتاڵی دەکاتەوە
ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، پشتیوانی پیشانگەیەکی کلتووری سریانی بەشێوەی دیجیتاڵی لە مۆزەخانەی کلتووری سریانی لە عەنکاوە دەکات و مێژووێکی سریانی دەخاتە بەردەستی هەر کەسێک لەنێوخۆ و جیهاندا.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، مارک سترۆ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، پێشانگەی کلتووری مەسیحی مەجازی و فیزیکی "ژن لە سەدەی بیستەمدا"ی لە مۆزەخانەی کلتووری سریانی کردەوە کە ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پشتگیری کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی کونسوڵخانەی ئەمەریکا، پێشانگەکە ناوەڕۆکێکی نوێی دیجیتاڵی بە نرخی هەیە و لە مۆزەخانەکە نیشان دەدرێت و کلتووریی گرنگیی سریانی بەڵگەدار دەخەنە بەردەست بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هەردوو بینەری ناوخۆیی و جیهانییەکان.
ئەو کونسوڵخانەیە دەڵێت: ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی شانازی دەکات بە هاوبەشیکردن لەگەڵ هاوپەیمانی شوێنەوارەکان و مۆزەخانەی کلتووری سریانی، بۆ پاراستنی نەریت و شوێنەوارەکانی کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی عێراق بۆ نەوەکانی داهاتوو، ئەم پێشانگەیە مەجازییە ئێستا بۆ هەموو کەسێک لە سەرانسەری جیهان بەردەستە، دەستڕاگەیشتن بە سامانێکی کولتووری سریانی بە ئاسانی پێشکەش دەکات.