ئاژانسێکی ئەمەریکا پیشانگەیەکی کلتووری سریانی بەشێوەی دیجیتاڵی دەکاتەوە

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر

ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، پشتیوانی پیشانگەیەکی کلتووری سریانی بەشێوەی دیجیتاڵی لە مۆزەخانەی کلتووری سریانی لە عەنکاوە دەکات و مێژووێکی سریانی دەخاتە بەردەستی هەر کەسێک لەنێوخۆ و جیهاندا.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، مارک سترۆ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، پێشانگەی کلتووری مەسیحی مەجازی و فیزیکی "ژن لە سەدەی بیستەمدا"ی لە مۆزەخانەی کلتووری سریانی  کردەوە کە ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پشتگیری کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی کونسوڵخانەی ئەمەریکا، پێشانگەکە ناوەڕۆکێکی نوێی دیجیتاڵی بە نرخی هەیە و لە مۆزەخانەکە نیشان دەدرێت و کلتووریی گرنگیی سریانی بەڵگەدار دەخەنە بەردەست بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هەردوو بینەری ناوخۆیی و جیهانییەکان.

ئەو کونسوڵخانەیە دەڵێت: ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی شانازی دەکات بە هاوبەشیکردن لەگەڵ هاوپەیمانی شوێنەوارەکان و مۆزەخانەی کلتووری سریانی، بۆ پاراستنی نەریت و شوێنەوارەکانی کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی عێراق بۆ نەوەکانی داهاتوو، ئەم پێشانگەیە مەجازییە ئێستا بۆ هەموو کەسێک لە سەرانسەری جیهان بەردەستە، دەستڕاگەیشتن بە سامانێکی کولتووری سریانی بە ئاسانی پێشکەش دەکات.