داهاتووی ئیسكۆ له نێوان یه‌كێك له‌م یانانه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید له لایه‌ن دوو یانه‌ی داواكراوه، ره‌نگه تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ داهاتوو ئه‌م یاریزانه له نێوان یه‌كێك له‌م یانانه یه‌كلایی بێته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، یانه‌كانی مالاگا و تۆتنهام هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ ده‌ست پێكردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئیداره‌ی یانه‌ی شایانه‌كه داوای رۆیشتنی له‌م یاریزانه كردووه.
ماركا، ئاشكرای كردووه كه ئیسكۆ له پێناو مانه‌وه‌ی له لالیگا حه‌ز ده‌كات بۆ یانه‌ی مه‌لاگای پێشووی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام نرخه زۆره‌كه‌ی تۆتنهام كه پێشكه‌شی ئیسكۆی كردووه ره‌نگه ئه‌گه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبكاته پرێمه‌ر لیگ.