قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکیی گوندی گەڕەسوور خزمەت بە سێ هەزار هاووڵاتیی دەکات

قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکی گوندی گەڕەسوور
قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکی گوندی گەڕەسوور

ڕێکخستن و قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکیی گوندی گەڕەسوور، لەسنووری قەزای بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر، خزمەت بە سێ هەزار هاووڵاتیی دەکات. پارێزگاریی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، کارە لەپێشینەکانی كابینه‌ی نۆیه‌م و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، گه‌یاندن و دروستكردنی رێگه‌ و بانه‌ بۆ گونده‌كان و كاركردنه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ر و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ به‌م ناوچانه‌.

چوارشه‌ممه‌ 17ـی تەممووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ یاوه‌ری ئاری نانه‌كه‌لی به‌رپرسی لقی 16ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی بنه‌سڵاوه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌، پڕۆژەی ڕێکخستن و قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکی گوندی گەڕەسوور لەسنووری قەزای بنەسڵاوەی به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغی ته‌واوبووندایه‌ .

پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه (سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و چوار سەد و پەنجا هەزار دینار)ـه‌ و له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رباریی پارێزگای هه‌ولێر دروست ده‌كرێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سێ هەزار هاووڵاتی سوودمه‌ند ده‌بن.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییەوە‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرفتی ئاو له‌ شاری هه‌ولێر بنبڕ ده‌كات.