زڤێرێڤ قۆناغی یەکەمی هامبورگی تێپەڕاند

ئالێکساندەر زڤێرێڤ تێنسزانی ئەڵمانی
ئالێکساندەر زڤێرێڤ تێنسزانی ئەڵمانی

ئالێکساندەر زڤێرێڤ تێنسزانی ئەڵمانی و پۆڵینی یەکەمی پاڵەوانێتی تێنسی هامبورگی وڵاتەکەی، بە بردنەوەی لە دی یۆنگ تێنسزانی هۆڵەندی، گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی تێنسی هامبورگی وڵاتەکەی.

ئالێکساندەر زڤێرێڤ تێنسزانی ئەڵمانی و پۆڵینی یەکەمی پاڵەوانێتی تێنسی هامبورگی وڵاتەکەی، لە قۆناغی یەکەم رووبەڕووی دی یۆنگ تێنسزانی هۆڵەندی بووەوە و لە کۆتاییدا توانی یارییەکە، بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش دوو و شەش دوو بوون.

بەم بردنەوەیە زڤێرێڤ بلیتی قۆناغی دووەمی هامبورگی وڵاتەکەی مسۆگەر کرد و لەم قۆناغەش، رووبەڕووی هۆگۆ گاستۆن تێنسزانی فەڕەنسی دەبێتەوە.

پاڵەوانێتی تێنسی هامبورگی ئەڵمانیا خەڵاتەکەی 2 ملیۆن و 91 هەزار و 591 دۆلاری ئەمریکیە و ساڵی رابردوو ئالێکساندەر زڤێرێڤ توانی بە بردنەوەی لە لاسلۆ گێری سڕبی، ناسناوەکە بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بباتەوە.