بانكێكی عێراقی فۆرمی پێدانی قه‌رز به فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
بانكی رافیده‌ین سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵ فۆرمیكی ئه‌لكترۆنی بۆ پێدانی قه‌رز به فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه.
قه‌رزه‌كه سنوورداره، كه پێشه‌كییه‌كه‌ی ده‌گاته پێنج ملیۆن دینار، به‌ڵام قه‌رزه‌كه زیاتره له 30 ملیۆن دینار و به 100 مووچه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
بانكی رافیده‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ده‌ستی به پیدانی قه‌رز به فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت كردووه، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له پێگه‌ی ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ی فۆرمێكی داناوه، كه ته‌نیا له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی ئه‌كتیڤه و فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز ده‌توانن پڕی بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له ساڵی 2008 بڕیاریدا له رێگه‌ی هه‌ردوو بانكی رافیده‌ین و ره‌شید پێشه‌كی و قه‌رز به فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی بدات كه پێویسته فه‌رمانبه‌ر خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و قه‌رزه‌كه‌شی ده‌گاته 50 ملیۆن دینار و به سوودی بانكی 8% و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌درێت.