ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی لیوا هاوبەشەکان بە 'هەژماری من' دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تەممووز 2024، مووچە و هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ مانگی حوزەیران بۆ نزیکەی 12 هەزار مووچەخۆری لیوا هاوبەشەکان بەشێوازی دیجیتاڵی لەڕێگەی 'هەژماری من' ەوە لە پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.
تیمی 'هەژماری من' لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووتەوە کە لە مانگی داهاتووەوە دابەشکردن و وەرگرتنی مووچەی بەشێوازی دیجیتاڵی دەبێت و مووچەخۆرانی پارێزگەکانی سنووری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانیش لە پرۆسەکەدا بەشدار دەبن
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ مووچەکان دەخرێنە سەر هەژماری بانکیی مووچەخۆرانی لیوا هاوبەشەکان و بە نامەی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی بچن مووچەکانیان وەربگرن.
هەروەها بۆ وەرگرنی مووچەکانیان، ئەندامانی لێوا هاوبەشەکان دەتوانن لە 34 شوێنی جیاواز و لە نزیکەی 100 ئامێر مووچەکانیان وەربگرن.