سەردار عه‌بدوڵڵا: چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه بوونه‌ته‌وه، پێویستی به كات هه‌یه

بەڕێوەبەری تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاریی کوردی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رچاوه‌ی كێشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه له ناو خودی مایكرۆسۆفت نه‌بووه؛ ده‌شڵێت، ئه‌م كێشه‌یه شاره‌زایانی بواری كۆمپیوته‌ری تووشی شۆك كردووه.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، سەردار عه‌بدوڵڵا، بەڕێوەبەری تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاریی کوردی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، جێی پرسیاره كۆمپانیایه‌كی گه‌وره و زه‌به‌لاح ئه‌م كێشه‌یه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت، له كاتێكدا ده‌بوو پێشوه‌خته ئه‌م ئاپه‌ده‌یته له‌سه‌ر چه‌ند كۆمپیوته‌رێك تاقی بكاته‌وه، ئینجا به ڕێی بكردایه.
سەردار عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه له ناو خودی مایكرۆسۆفت نه‌بووه، به‌ڵام كێشه‌یه مایه‌ی وردبوونه‌وه، چونكه هه‌موو هه‌نگاوێك پێشوه‌خته به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نرێت و له ڕووی تیۆری و كرده‌ییه‌وه تاقی ده‌كرێته‌وه.
بەڕێوەبەری تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاریی کوردی باسی له‌وه‌ش كرد، چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كه بوونه‌ته‌وه، پێویستی به كات هه‌یه به‌تایبه‌تی كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی چاكی ده‌كاته‌وه ده‌بێت به ده‌ست كاری تێدا بكات.
ناوبراو گوتیشی، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌بێت به‌ر له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێك فه‌رمی، كه‌متر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره كێشه ئه‌لیكترۆنیانه ده‌بنه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه و چالاكییه‌كان له فرۆكه‌خانه و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.
هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئاپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.
کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنی (کراودسترایک) هۆکاری دروستبوونی کێشە تەکنیکییە جیهانییەکەی ئاشکرا كرد و ڕایگەیاند، دابڕانێکی کاتی لە سیستمی مایکرۆسۆفت ڕووی داوە لەو کاتەی هەوڵی نوێکردنەوەی سیستمەکەیان داوە.
کراودسترایک بڵاوی کردووەتەوە بەردەوامن لە چارەکردنی ئەو کێشەیەی له پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت365 ڕووی داوه کە بەهۆی نوێکردنەوەی سیستمی وێندۆز ڕووی داوە، ئەمەش بووەتە هۆی لە کارکەوتنی سیستمی ویندۆز، هیچ کاریگەرییەکی بۆ سەر هەردوو سیستمی ماک و لینۆکس نەبووە.
هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، نازانن دەتوانن لە ژێر باری خەرجی دارایی ئەو زیانە جیهانییە دەربچن کە بەهۆی چالاکییەکی کۆمپانیاکەیان (CrowdStrike) بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و وڵاتان کەوتووە یان نە.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکییەی لە ویندۆزی مایکرۆسفت دروست بووە، کۆمپانیاکە نزیکەی 60 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە. هەروەها مەزندە دەکرێت زیانی ملیاران دۆلار بەر کۆمپانیاکانی گەشتیاری و کەرتە بانکییەکان کەوتبێت بەهۆی پەککەوتنی خزمەتگوزارییەکانەوە.