ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕاگەیەندرا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەم تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 ڕاگەیاند.

لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ماڵپەری ئەزموونەکانەوە، بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامی 122 هەزار و 15 قوتابی لقەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی پۆلی 12ـی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بۆ بینینی ئەنجامەکان؛ ئێرە کلیک بکە.

بۆ بینینی پەڕەی سۆما؛ ئێرە کلیک بکە.

تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو لقەکانییەوە لە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23ـی حوزه‌یرانی 2024، له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوون و لە چوارشەممە 17ی تەممووزی 2024، کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی بوو.

ناوی سێ یەکەمەکانی زانستی
ناوی سێ یەکەمەکانی زانستی
ناوی سێ یەکەمەی وێژەیی
ناوی سێ یەکەمەی وێژەیی
ناوی سێ یەکەمەکانی پیشەیی
ناوی سێ یەکەمەکانی پیشەیی