خشته‌ی یارییه گرینگه‌كان، عێراق، به‌رازیل و ئارجێنتینا یارییان هه‌یه
بڕیاره له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كانی جیهان یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا به‌ڕێوه بچێت.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مێریكای باشوور: (كۆلۆمبیا ـ ڤێنزویلا) 12:00ـی شه‌و، (ئیكوادۆر ـ به‌رازیل) 12:00ـی شه‌و، (ئارجێنتینا ـ ئۆروگوای) 2:30ـی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی، (پاراگوای ـ چیللی) كات 3:00ـی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی.
له گرینگ‌ترین یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2019، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئه‌م یارییانه ده‌كرێن:
ئوسترالیا ـ عێراق 1:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ.
ژاپۆن ـ ئیمارات 1:35ـی دوای نیوه‌ڕۆ
كۆریای باشوور ـ چین 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ
ئوزبه‌كیستان ـ سووریا 6:00ـی ئێواره
ئێران ـ قه‌ته‌ر 7:30ـی ئێواره
سعوودیه ـ تایلاند 8:30ـی شه‌و.
بڕیاریشه سبه‌ی چه‌ندان یاریی دۆستانه به‌ڕێوه بچێت، گرینگ‌ترینیان: (هۆڵه‌ندا ـ یۆنان) كات 9:45 خوله‌كی شه‌و، (ئیتاڵیا ـ فره‌نسا) كات 10:00ـی شه‌و.