کارلۆ ئانچێلۆتی هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی و دەڵێت چامپیۆنزلیگ شوێنی هەڵە نیە و قەرەبوکردنەوەی قورسە و باجێکی گەورەی لەسەرە.

دوای گەرانەوەی بەشێکی زۆری یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا و هەروەها دەستکردن بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، چەند رۆژێکە بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە، راهێنان و ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەست پێکراوە.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکە، هۆشداری داوەتە یاریزانەکانی لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، نابێت هەڵە بکەن چونکە قەرەبوکردنەوەی هەڵەکان زۆر ئەستەمە و باجێکی گەورەشی لەسەرە.

کارلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا یاریزانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، هەڵە کردن لەلالیگا لەوانەیە قەرەبوو بکرێتەوە، چونکە ژمارەیەک یاری زۆر ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ بە پێچەوانەوە، بۆیە دەبێت ئامادەکاری باش بۆ ئەم پاڵەوانێتیە بکەن.