سیمۆن ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

ئۆنای سیمۆن گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا
ئۆنای سیمۆن گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا

ئۆنای سیمۆن گۆڵپارێزی یانەی ئاتلێتیک بیلباو و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەو پێکانەی تووشی بووە، نزیکەی چوار بۆ پێنج مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئۆنای سیمۆن گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و هەروەها یانەی ئاتلێتیک بیلباو، پێش دەستپیکردنی یۆرۆ2024، لە دەستی تووشی پێکان بوو، بەڵام بڕیاریدا دوای یۆرۆ نەشتەرگەری بکات، هەربۆیە دوێنێ هەینی نەشتەرگەری بۆ کرا و بەم هۆیەوە ئەو گۆڵپارێزە، نزیکەی چوار بۆ پێنج مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

سیمۆن بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەی بەشداری چەندین یاری وەرزی نوێ لەگەڵ یانەکەی ناکات، هەروەها لەو ماوەیە هەڵبژاردەی ئیسپانیا، چەند یارییەک لە نەیشن لیگ دەکات و ئۆنای سیمۆن بەشداری ئەو یارییانەش ناکات.

یانەی ئاتلێتیکۆ بیلباو بڕیاریداوە چاوەڕێ گەڕانەوەی گۆڵپارێزەکەی بکات و بۆیە هیچ گۆڵپارێزێکی دیکە، لە شوێنی ئەو ناگوازنەوە و تاوەکو گەڕانەوشی، سوود لە تواناکانی گۆڵپارێزی دووەمی یانەکەیان دەبینن.