پارچه‌یه‌ك "دیواری به‌رلین" ده‌خرێته مه‌زاد
واژووی سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
پارچه‌یه‌ك له دیواری به‌رلین، له نیویۆرك ده‌خرێته مه‌زادی ئاشكرا، كه واژووی رۆناڵد ریگن، سه‌رۆكی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكاى له‌سه‌ره و نرخه‌كه‌شی 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
خانه‌ی مه‌زادی كریستینز له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژانه 21 و 22ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، ئه‌و پارچه دیواره، كه به شوێنه‌وارێكی مێژوویی داده‌نرێت، ده‌خرێته مه‌زاده‌وه.
ديوارى به‌رلین، كه هه‌ردوو به‌شی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوای له یه‌ك جیا ده‌كرده‌وه، له ساڵی 1961 بنیاتنرا و ئه‌و وڵاته‌ی به‌سه‌ر دوو به‌ش دابه‌شكرد، دواتر له ساڵی 1989 له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه رووخێندرا.