عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئایینده‌ی عێراق

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ناوخۆی عێراق و كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان، ده‌رفه‌تی زیاتر به داعش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه چالاكییه‌كانی له عێراق پتر بكات.
ڕۆژی شه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2024، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، تا ئێسته داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئایینده‌ی عێراق به شێوه‌یه‌ك هه‌فته‌ی جارێك یان له مانگێكدا چه‌ند جارێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر قه‌ره‌هه‌نجیر، ئاماژه‌یه‌كه بۆ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه ڕه‌نگه هێرشه‌كانی زیاتر بكات.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، سێگۆشه‌ی كه‌ركووك – سه‌ڵاحه‌ددین – دیاله، پاشان نه‌ینه‌وایش، چه‌قی مه‌ترسییه‌كانی داعشه بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌و مه‌ترسیانه‌یش تا دێ زۆرتر ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی، داعش وه‌كوو پێشتر به‌هێز نه‌ماوه و به‌هێز نامێنێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانیشی خۆی له شانه‌نووستووه‌كان ده‌بینێته‌وه و له‌و ناوچانانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ناوخۆی عێراق، ده‌رفه‌تی زیاتر به داعش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه چالاكییه‌كانی له عێراق پتر بكات.
ڕۆژنامەی 'زە گاردیانی' بەریتانی ڕاپۆرتێکی دەربارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی هاوشێوەی داعش و قاعیدە لە عێراق بڵاو کردووەتەوە و تیایدا سەرنجی خستووەتە سەر چەند خاڵێک کە زەمینە بۆ گەشەکردن و بەهێزکردنەوەی ئەو گرووپانە خۆش دەکەن.
زە گاردیان باس لەوە دەکات، پێکدادانەکان و بەتایبەتی شەڕی غەززە، کەشێکی لەباری دروست کردووە بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارەکان خۆیان ڕێک بخەنەوە و جارێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببنە مایەی مەترسی.
بەپێی 'زە گاردیان' هێرشەکانی داعش بەم دواییانە لە نیمچە دوورگەی سینا زۆر توندتر و کوشندەتر بوون. لە سووریا وعێراق بەدريژایی ئەمساڵ زیاتر لە 150 هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزە عێراقییەکان.
هەروەها داعش لە عێراقیش بەتەواوەتی بنبڕ نەکراوە و ناوبەناو گورز دەوەشێنێت. لە هەوڵی کردنەوەی لقیشدایە لە سنووری یەمەن.
ئەم ڕاپۆرتەی 'زە گاردیان' لە کاتێکدایە، نوێترین کردەوەی تیرۆریستی داعش هێرشکردنە سەر شارەدێی قەرەهەنجیر و شەهیدکردنی کارمەندێکی ئاسایش بوو لەو سنوورە.