ناتانیاهۆ.. بەندەری حودەیدە مەدەنی نەبوو

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: ئەو بەندەرەی لەیەمەن بۆمبارانیان کردووە، بۆ مەبەستی سەربازی دژی ئیسرائیل بەکارهاتووە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند "وەک حەماس و حیزبوڵڵا، حووسییەکانیش لقێکی ئێرانن و کاریان دروستکردنی مەترسییە لەسەر ناوچەکە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی ڕژد تر ڕووبەڕوویان ببێتەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "ئەو بەندەرەی یەمەن کە ئێمە بۆمبارانمان کرد، بەندەرێکی مەدەنی نەبوو. بەڵکو، بۆ مەبەستی سەربازیی بەکار دەهات. هەروەها بە مەبەستی درێژەدان بە هێرشەکانیان بە دژی ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە بەکار هاتووە. حووسییەکان، سەدان مووشەک و درۆنیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، بەڵام ئێمە بەهاوکاریی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەمان وەڵامیانمان داوەتەوە".

دەشڵێت: "وەک حەماس و حزوبڵا، حووسییەکانیش لقێکی ئێرانن و تەنها دژی ئیسرائیل کار دەکەن، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان دژی ئێران و لقەکانی زیاتر بکەن".

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئەو هێرشانە لە وەڵامی ئەو سەدان هێرشە بووە بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل لە ماوەی ئەم چەند مانگەی ڕابردوودا".

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌مه‌نیش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حووسییه‌كان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا 80 كه‌س بریندار بوونه، كه‌ برینی زۆربه‌یان سه‌خته‌. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، كۆگاكانی نه‌وت و وێستگه‌ی كاره‌با له‌ پارێزگای حوده‌یده‌ هێرشیان کراوەتە سەر و زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌".

ڕۆژی 19ـی تەمووزی 2024، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەرەبەیانی هەینی بە درۆن هێرشکراوەتە سەر شاری تەلئەڤیڤ و  کوژراو و بریندار هەن.

لای خۆیەوە پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت، "تەقینەوەکە کاتژمێر چواری بەرەبەیان بووە و لە شوێنی تەقینەوەکەشدا تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە و سێ کەس دیکەش برینداربوون بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە".

Fly Erbil Advertisment