وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی توركیا راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، وه‌زیری كار راسپێردراوه ئه‌ركه‌كانی ئه‌و وه‌زیره بگرێته ئه‌ستۆ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌فكان ئالا، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران.
یه‌ڵدریم هاوكات رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ربڕیوه و له ئێستاشدا، سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری كاری توركیای راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی، كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ببات.