دی برۆین ریزەکانی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت
کیڤن دێ برۆین ناوەڕستکاری هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلاند، لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئیتیحادی سعوودی گەیشتە رێککەوتن و پەیوەندی بە خولی ئەو وڵاتە دەکات.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، کیڤن دێ برۆین ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی، ساڵێک پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئیتیحادی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتن و تەنها مافی دەستبەرداربوونی یانەکەی ماوە.
دی برۆین تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە، بەڵام سکای سپۆرت هیچ زانیاری لەبارە ئۆفەری یانەی ئیتیحادی سعوودی بڵاونەکردووەتەوە، هەرچەندە چەند سەرچاوەیەکی دیکە باس لەوە دەکەن، دی برۆین بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە خولی رۆشنی سعوودی.
ناوەڕاستکارە بەلجیکیەکەی ستیزن هاوینی ساڵی 2015 بەرامبەر 76 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی وۆلفسبۆرگی ئەڵمانی، پەیوەندی بە ریزەکانی مان سیتی کردووە، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 382 یاریکردووە و خاوەنی 102 گۆڵ و 170 ئاسیستە.