بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی کانتی دەدات
بارسێلۆنا دەیەوێت نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، هەروەها یانەی ئیتیحادی سعوودی بە شێوەیەکی کاتی بۆ وەرزی داهاتوو بگوازێتەوە ریزەکانی.
نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئیتیحادی سعوودی، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە یۆرۆی 2024، بووەتە ئامانجی چەندین یانەی ئەوروپی. رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا، دەیانەوێت ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک بگوازنەوە ریزەکانیان.
سپۆرت بڵاویشی کردووەتەوە پێشتر یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلاندیش داوای کانتی کردووە، بەڵام بەرپرسانی یانە سعوودیەکە، زۆر ئەستەمە دەستبەرداری ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکەیان بن.
رۆژنامەی سپۆرتیش بڵاویکردووەتەوە دوای ئەوەی یانە سعوودییەکە لۆران بلانی فەڕەنسی وەکو راهێنەری یانەکەی دەست نیشانکرد، ئەو راهێنەرە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری یاریزانەکە نەبن.